X
تبلیغات
شیعره‌كـــــــــانى ده‌رباز جمال
ئه‌م وێبڵاگه‌ تايبه‌ته‌ به‌ شيعره‌كانى ده‌رباز جمال
 چیم پێ ئه‌کرێ
  
..........................نوێترین هۆنراوه‌........
چیه‌ دڵم بێتاقه‌تی؟
تۆش وه‌ک جه‌سته‌م بێزار و ماندوو شه‌که‌تی؟
چیه‌ دڵم بۆ ئه‌گری بۆ؟
بۆ ئه‌و دڵه‌ی بۆ جارێکیش ترپه‌یه‌ک لێنادا بۆ تۆ؟

چیه‌ دڵم بۆچی ته‌نگی تۆش له‌گه‌ڵ مندا هاو ده‌ردی؟
تۆش عاشقی هه‌مان که‌سی پاره‌ په‌رست و دڵبه‌ردی؟
ده‌ خۆشبه‌ خۆش...
له‌ مێژه‌وه‌ وتویانه‌ بژی به‌ هه‌ژاری و مه‌ردی!

چیه‌ دڵم من هه‌ست ئه‌که‌م به‌ خێرایت
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ساتێک زووتر بێت کۆتایت؟

ده‌ ئه‌ی دڵ ترپه‌ت ڕاگره‌ مادام تۆش وه‌ک من بێزاری!
ده‌ با هه‌ردووکمان ده‌رباز بین له‌ دنیای سه‌رمایه‌داری!
ده‌رباز جه‌مال

ميواندارى شاعير دةرباز جومال لة NRT

 
 
 
 
 
 
فس فس پاڵه‌وان
کوردستانم به‌هه‌شتێکه‌ پڕ له‌ کانزا و خێر و بێره‌
خوا هه‌موو شتی پێداوه‌ یه‌ک شت نه‌بێ،نمه‌ک سوێره‌
هه‌ر غه‌ریبێکی لێقه‌وماو
هه‌ر دزێکی له‌ وڵاتی خۆی ده‌رکراو
که‌ ته‌شریف دێنێ بۆئێره
چاک ده‌زانێ ئێره‌ زێدی مه‌رد و شێره‌
خۆمان ده‌که‌ین به‌ کۆڵبه‌ری به‌ر ده‌رگه‌وان
ئه‌وییش ده‌که‌ین به‌ ئاغای خاوه‌ن دیوه‌خان
جه‌نابی که‌ ده‌ڕواته‌وه‌ ده‌گاته‌ ناو خاکی خۆیان
ڕووی لووله‌ی تفه‌نگ ده‌کاته‌ خاکی پیرۆزی کوردستان
یه‌کسه‌ر یاخی ده‌بێ لێمان ده‌بێته‌ فس فس پاڵه‌وان
ده‌رباز جه‌مال






نامه‌ى عبدالله په‌شێوی مه‌زن بۆ ده‌رباز جه‌مال
عبداڵه‌ په‌شێوی مه‌زن یه‌کێکه‌ له‌ که‌ڵه‌ شاعیرانی کورد وه‌کو هه‌مومان ده‌زانین به‌ هه‌موو ته‌مه‌نی کورد په‌شێوێکی تر دروست نابێته‌وه‌،من یه‌کێک له‌ هۆنراوه‌کانم پێشکه‌شی په‌شێو کرد ئه‌ویش به‌ ده‌ستخۆشی و تێبینیه‌وه‌ بۆ منی نارده‌وه‌ ده‌سکاری دێڕی یه‌که‌م و دوه‌می کردوه‌ له‌ ڕووی ده‌ربڕینه‌وه‌ که‌ پێم وایه‌ هۆنراوه‌که‌ی جوانتر کردوه‌ که‌ من شانازی پێوه‌ ده‌که‌م....هۆنراوه‌ی (چه‌پ ڕاسته‌))(()))))) که‌ پێشتریش له‌ په‌یچه‌که‌م بڵاوم کرده‌وه‌..

چه‌پ ڕاسته‌))(())))))

دۆش داماوم که‌ ده‌بینم له‌م ڕۆژگاره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌
هه‌ر مرۆڤه‌ خۆی ده‌فرۆشێ ئای خودایه‌ چه‌ند سته‌مه‌

کێشه‌ نیه‌ گه‌ر کافربێ یا جوله‌که‌ هه‌ر دیکتاتۆرێ ناحه‌زێ
دین و وڵات هه‌ڕاج ده‌کا هه‌ر بۆ چه‌ند پارچه‌ کاخه‌زێ


له‌به‌ر بیناو باڵه‌خانه‌ نه‌ئه‌ستێره‌ ئه‌بینین و نه‌ نیگای جوانی مانگه‌شه‌و
نه‌ گوێ بیستی مه‌لێک ئه‌بین نه‌ نه‌غمه‌ی قاسپه‌ قاسپی که‌و

ژیان چی مه‌رگه‌ساتێکه‌ ڕاست بۆته‌ چه‌پ چه‌پیش ڕاسته‌
حه‌قیقه‌ت درۆی باڵداره‌ درۆ ڕاسته‌

له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌فلاتون بیت ئه‌رستۆ بیت
سه‌رده‌سته‌ی پیاوانی دنیا ته‌نیا تۆ بیت

هێنده‌ دڵسۆزی وڵات بیت بۆ نه‌ورۆزیش ببت به‌ گڕ
هیچی هیچیت گه‌ر له‌سه‌ر سینگت نه‌ڕوابێ دوو شتی خڕ

دةرباز جةمال

1233543 219538681537821 1516377680 n
             
 
            سه‌ربازی ئه‌فسانه‌

له‌ مێژووی ژیانی منا به‌دبه‌ختی زۆرم بینیوه‌
دنیای منی سیابه‌خت هه‌وری حه‌سره‌ت دایپۆشوه‌
سه‌ربازێکم له‌گه‌ڵ ژیان من ده‌جه‌نگم له‌وه‌ته‌ی هه‌م
ده‌ستم بۆ هه‌رچی بردبێ،یان نه‌بو ،یان هه‌بوو زۆرکه‌م
ده‌وری داوم له‌ چوار لاوه‌ سوپای زلهێزی زه‌مانه‌
کۆڵ ناده‌م و قه‌ت نادۆڕێم منم سه‌ربازی ئه‌فسانه‌
به‌ڵام ئه‌ی یار...
له‌ مه‌یدانی شه‌ڕی تۆیا کاتێک که‌ ناز ئه‌فرۆشی پێم
هه‌ر که‌ سه‌یری چاوت ئه‌که‌م به‌ نیگایه‌ک به‌ چۆکا دێم
 
        ده‌رباز جه‌مال




       <br/><a href=View Raw Image" />         



      

 



 

چیم پێ ئه‌کرێ

خۆ ئه‌زانم ئه‌م عیشقه‌ی تۆ ده‌ریایه‌کی بێ که‌ناره‌

له‌وه‌ته‌ی یه‌کمان نه‌دیوه‌ ڕۆژت وه‌کو شه‌وی تاره‌

 

به‌ڵام گوڵم چیم پێ ئه‌کرێ دڵم دیله‌ به‌ چاوانت

ئای ئه‌و کاته‌ چه‌ند ئاسوده‌م به‌خته‌وه‌ری بکه‌م ژیانت

 

چی ئه‌بێ جارێک له‌ جاران له‌ خه‌ونێکه‌ تۆ ببینم

تا پێت بڵێم پێشکه‌شت بێ دڵم و سه‌راپای ژینم

 

زوو شووشه‌ی شه‌رم نه‌شکێنی به‌یه‌کجاری ئه‌مرێ خۆزگه‌م

له‌ حاڵی شاعیر مه‌ پرسه‌ چونکه‌ بوه‌ به‌ قیبله‌ی خه‌م

 

ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیام به‌نێ تۆی تیا نه‌بیت گوڵی هیوام

به‌خوا گوڵم وا هه‌ست ئه‌که‌م هه‌ژارترین که‌سی دونیام

 

هۆنراوه‌ی ده‌رباز جه‌مال


|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2011/8/17  |
  دایه‌ گیان

       دایه‌ گیان

ئه‌ی دایه‌ گیان دایه‌ی ئازیز

هه‌وێنی مرۆڤایه‌تی....

به‌های تۆ ته‌نیا لای خوایه

‌ کوانێ مرۆڤ له‌لایه‌تی...

 

خۆشه‌ویستیت باڵای به‌رزه

‌ به‌قه‌د ئاسمان به‌قه‌د هه‌ور

زیاتر له‌ عیشقی ئه‌و کجه‌ی

 له‌ بارانا ڕۆحم بۆی ئه‌بێ به‌ جه‌تر

 

وا هه‌ست نه‌که‌ی له‌ دوریتا

 سه‌رابه‌ ڕووباری ڕێزت

له‌هه‌ر کوێی ئه‌م جیهانه‌بم

 هه‌ر دێمه‌وه‌ بۆ ئامێزت

 

هه‌زاران شه‌و شه‌و نخونی

 گه‌وره‌بم بۆت ببمه‌ سێبه‌ر

که‌چی ڕۆیشتم و جێم هێشتی

 رێگه‌ی غه‌ریبیم گرته‌ به‌ر

 

لێره‌ عیشق ڕۆح ئه‌سپێرێ

 هه‌موو شت پاره‌و سامانه‌

پێم بڵێ ژینی بێ عیشق

 کـــــــــــــــــــــه‌ی ژیانه‌؟؟!!!

 

خۆشه‌ویستی ئه‌و شه‌هیده‌ی

 ڕۆحی دانا بۆ نیشتمان و خۆڵه‌که‌ی

به‌قه‌د سۆزی دایکێک نیه

‌ بـــــــــــــــــــــــــۆ ڕۆڵه‌که‌ی

 

ئه‌ی دایه‌ چه‌ند بیرت ئه‌که‌م

 ئه‌بێ به‌تۆ بگه‌مه‌وه‌؟؟؟

خۆزگه‌ ئه‌متوانی دووریمان

وه‌ک په‌ڕه‌یه‌ک کۆبکه‌مه‌وه‌

 

له‌ دووریتا هه‌رچی مه‌ینه‌تی دونیایه‌

 هه‌مووم نــــــــــــــــــــــــــــۆشی

شه‌ویش له‌تاو خه‌می منا

 ڕه‌شـــــــــــی پــــــــــــــــۆشی

 

شه‌رت بێ کاتی گه‌ڕامه‌وه‌

قه‌ت نه‌یشکێنم دڵ و هه‌ستت

ئه‌بم به‌ خاکی ژێر پێت و

 ئه‌بم به‌ گۆجانی ده‌ستت

 

ده‌رباز جه‌مال 

۲۰/۶/۲۰۱۱

 

 

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،


تنـۆكه كانى فرمـێـسكم
ئه مشه و خه م بوو بـــه فرمـێـسك
تنـۆك تنـۆك!!
به چـــــــــاوانما
!! ديته خوارێ 

تـۆ ته ماشاى ئاسمان
بكه به بـێ هه ور
شه سته باران فرمـێـسكى
منه ئه بارێ

بكوژى من
تـۆ هه زارجارم ئه كوژيت!!!!
ده ده ركه وه با زيندوو ببمه وه جـــارێ
... .... ...
خـــــــــــــــــۆپيشه ى تــــــــــۆ دابـڕانه!!!!!
عيشق لاى تـۆ وه ك پـۆشـــــــاكه,

له گه ‌ڵ هــــــــــــاتنى سا‌ڵـى نوێ ,
ستـۆك ئه بـێـت و كــــــــــــــــــــــارناكا

شـۆخى و‌ڵاتم به وه فان 
سه ر هه ‌ڵـگره و له كوردستــــــــانيش 
حاشـــــــاكه!!!!!!!!!!!
... .... ...

ئــێـستاش له خه وى غه فـ‌ڵـه تــــــــــاى,
سه رگه رمى خـۆشى ژیــــــــــانى
ئه بينم چــــــــــــــــــــــــــــــۆن دێـيته وه لام 
بـۆ بينينم په رێـشــــــــــــانى

ئه زانى بـێ سووده گوڵم
نه ك ئه يگه زيت 
ئه يشكـێـنى په نجه ى شوومى په شیمانى

شيعرى دةربازجةمال

 

    سه‌فه‌ر

گوڵم ئه‌ڵێن به‌ نیازیت سه‌فه‌ر بکه‌یت بۆ هه‌نده‌ران

عه‌شقی من له‌ دڵتا ده‌رکه‌ی له‌ پێناوی ماڵ و سامان


چی حه‌زێکی شێتانه‌یه‌ عاشقی غه‌ریبی کردووی....!!!

کێ به‌ وێنه‌ی من شه‌یداته‌ و فه‌رشی دڵی بۆ راخستووی


هه‌نده‌ران لــــــه‌ ناو دڵتدا شوێنی منی گرتۆته‌وه‌

گه‌وره‌ترین خیـــــــانه‌تت کرد چونکه‌ منت بیرچۆته‌وه‌


ئێستاکه‌ مه‌لی ئاواتم بێ لانه‌و سه‌ر لێشێواوه‌

تروسکه‌ی ڕووناکی و ئومێد له‌ وڵاتی دڵما نه‌ماوه‌


بروا بکه‌ له‌جێی باران خه‌م ده‌بارێ به‌سه‌ر سه‌رما

له‌وه‌ته‌ی بریارت داوه‌ دڵم بوو به‌ هێرۆ شیمـــــــــا


            هۆنراواه‌ی:ده‌رباز جه‌مال

|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2011/4/27  |
 
 

 

دیداری رۆژنامه‌ی ڕێگای کوردستان له‌گه‌ڵ شاعیر ده‌رباز جه‌مال

 

 

 

 

 

 

|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2010/11/24  |
 ده‌رباز جه‌مال

ده‌رباز جه‌مال گله‌يي له‌ يۆنان ده‌کات له‌ ماڵپه‌ڕي سه‌ربه‌ست بخوێنه‌ره‌وه

 

 

***********************************


  

 

http://webchinupload.com/files/DERBAZ%20JAMAL.jpg

كؤرى شيعرى دةرباز جةمال سالى/2006

 

 

 

 

 

 

 

|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2010/2/28  |
 بێ وه‌فا

  

      

 

    ته‌فره‌

 

ئه‌مشه‌و به‌ یادی کۆچی تۆ ئازیز گه‌لێک نیگه‌رانم

بۆو رۆژانه‌ی که‌ هه‌زار چار خۆتت ئه‌کرد به‌ قوربانم

 

یان بۆو ڕۆژه‌ به‌ نرخانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆیان لێهاتنه‌ به‌ر

چه‌ندجار وتم توخوا ئازیز له‌ بازنه‌ی دڵت مه‌مخه‌ ده‌ر

 

که‌چی بارگه‌ی عیشقت لێکناو له‌ منت کرد ماڵئاوایی

خه‌می بێ وه‌فایی تۆ بوو ژینمی هێنایه‌ کۆتایی

 

چۆن ئاوا ژین ئه‌چێته‌ سه‌ر هه‌تا مردن هه‌ر خه‌مباری

تۆ له‌ دادگای عاشقاندا که‌سێکی زۆر تاوانباری

 

کۆشکی پڕ خۆزگه‌و هیوای من ڕوخانت به‌ ڕاشکاوی

خوایه‌ خۆشی نه‌یه‌ته‌ ڕێی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ته‌فره‌ی داوی

                   شیعری:ده‌ربازجه‌مال

 

|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2010/2/17  |
 مردوو زيندوو نابيتةوة



 

             شيعرةكانى دةرباز جةمال داونلؤد بكة بفةرموو كليك بكة

 

|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2010/1/28  |
 دنياى شاعير
 
|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2010/1/28  |
 شیعرةكانى دةربازجةمال
   شيعرى نويى                                             تنـۆكه كانى فرميسكم

 ئه مشه و خه م بوو بـــه فرمـێـسك

تنـۆك تنـۆك به چـــــــــاوانما ديته خوارێ!!!!

تـۆ ته ماشاى ئاسمان بكه به بـێ هه ور

شه سته باران فرمـێـسكى منه ئه بارێ !!!!

بكوژى من. تـۆ هه زارجارم ئه كوژيت

ده ده ركه وه با زيندوو ببمه وه جـــارێ!!!!

 

خـــــــــــــــــۆپيشه ى تــــــــــۆ دابـڕانه

عيشق لاى تـۆ وه ك پـۆشـــــــاكه !!!!

له گه ‌ڵ هــــــــــــاتنى سا‌ڵـى نوێ

ستـۆك ئه بـێـت و كــــــــــــــــــــــارناكا

شـۆخى و‌ڵاتم به‌وه‌فان سه رهه ‌ڵـگره و

له كوردستــــــــانيش حاشـــــــاكه!!!!

 

ئــێـستاش له خه وى غه فـ‌ڵـه تــــــــــاى

سه رگه رمى خـۆشى ژیــــــــــانى !!!!

ئه بينم چــــــــــــــــــــــــــــــۆن دێـيته وه لام

بـۆ بينينم په رێـشــــــــــــانى !!!!!

ئه زانى بـێ  سووده‌گوڵم نه ك ئه يگه زيت

ئه يشكـێـنى په نجه ى شوومى په شیمانى !!!

         

         خوينةرانى خؤشةويستم ئةم هؤنراوةم بة ستايليكى نوى نووسيوة لة رووى وةزن و قافيةوة

هيوادارم خزمةتم بة ئةدةبى كوردى كردبـىَ

                              ده رباز جه مال

darbazjamal@yahoo.com 

 

 

شيعرةكانى دةرباز جةمال داونلؤد بكة بفةرموو كليك لةسةر ئةم لينكة بكة         

     http://bakrajo.com/poes/darbaz_jamal_1_jt8vx_1262802438.mp3

                      لێـــوى يـــــــــــار

 

 پاره وسامان و مــــــــــاڵى من جوانيت و دوكه ڵى تــــــــــــاڵه

ئه گه ر سا تێ دڵم خۆش بێ ئه ڵێم خه ونه يان خه يــــــــــاڵه

يارم هه رچه ند له له‌گه‌ڵما بێ واهه ست ئه كه م كه لێم دووره

يــــارى من سوراوى ناوێ لێوى به خوێنى من ســـــــــــــووره

شيعرى:ده رباز جه مال

 

 

 

 

 

          با له يادچێ

بــــــــا له يـــــــــــادچێ به قوربـــــان و فيداكـــــــــــــــارى

بــــــــــــــــــــا لةيـــــــادچێ شه وانى دوورى بێـــدارى

 

حاكمى دلَم بووى ئێستا لة عاشقةكةى جـــــــــــــاران ناچيت

نةمرى بؤ هيچ كه س نيه رِؤژێك هه ر دێت تؤش له يادچيت

                

          

شيعرةكانى دةرباز جةمال بةدةنگ داونلؤد بكة بفةرموو كليك لةسةر ئةم لينكة بكة         

     http://bakrajo.com/poes/darbaz_jamal_1_jt8vx_1262802438.mp3               

                            

 

 من و شیعر

شیعر نةبىَ كىَ خةمم لةكةل بةش ئةكــــــــــــــــــــا


بؤ لاويَكى دوور لة شادى كى سةبوورى بةدل ئةدا

 

گةر من و شيعر نةمينين خةم لة هةردووكمان ويل ئةبى


لة من و شيعر كيى تر هةية نازةكانى خةم هةلبگرىَ

 

خةم ليَمان جيا نابيَتةوة هةتاكو ئةو رِؤژةى ئــــةمرين


خةمةكانيش رةشبؤش ئةبن بؤ بيَكةسى خؤيان ئةگرين

دةرباز جةمال

 

 

 

  


 

 

خه مى دووريت زؤر به داخه  وا په يوه سته به ژينمه وه

خه يالى شاعير زؤر دووره به م خه ياله ش ناتبينمه وه 

 

ئاى هه نا سه چه ند دوورم ليت من زه مينم و تؤش ئاسمان

ئه م دوانةش قه ت بةيه ك ناگه ن مه گه ر رؤژى ئاخرزةمان

دةربازجةمال

 

       

 

ئةم ولاَتة بةس ولاَتى عةشق نية ولاَتى هةموو شتيَكة

عةشق لةم ولاَتة كؤيلةو ديلة.............

 

هه رچی ئه كه ى جيم مةهيَلَه

 

هه رچی ئه كه ى جيم مةهيَلَه مه مده ره ده ست قه ده ر توخوا

بـــــــــــا ئةژديهاى خه مى دنيا ته ته مه ني لاويَتيم نه خــــــــوا

جيم مه هيَلَه بـــــــــــا زه وى هه مووى بىَ به ئــــــــــــــــــــاو

جيم مةهيَلَه با تا ئه و ساته ى من ئه مرم با نه بينم تيشكى هةتاو 

ئه گه رچی غه رقي فرميسكم بينــــاي چـــــــــــــــــاوانیشم لیْلْه

باجى ئةمــــــــانة من ئه يدةم به س ته نيـــــــــــا تؤ جيم مه هيَلَه 

 

دةرباز جةمال

هةركيز لةياد ناجى هةركيز...............

 
 
 
دةوةرةوة با دووبارة پةيمــــانيَكى تـــــــــــــازة بةستين
 
هةتاكو كةى لة م ژیــــــانة هيوايةكى دوورة دةست بين
 
من چــــــاوةروانى ئه و رؤژةم كةبيَيت بلَيَى په شيمانم
 
له و وشانةى كه وةك درك ئه هاتنه سه ر زمــــــــــانم
 
ئيَستا هيواو ئاواتى من خه و نيَكه قه ت به دى نـــــايه
 
گه ر بيَوه فايي بة لانيَى له گؤرِى نيَى تــا هه تــــــــايه
 
دلم باخى بة بىَ گولَ بوو توانيت گولَى تيـــــــــــا برويَنى
 
هه ر تؤش ئه توانى بيَيته وه هه رةس بةم خةمانةم بيَنى
 
                             
 

 

 


‌ 
 

 

 

                 اسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.ir

 

اسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.irاسم خودتون را با حروف انگليسی بنويسيد        بهاربيست       www.bahar20.sub.ir

        

  

 

هۆشياره‌كان وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌نيان كه‌ له‌ گۆشه‌گيرى دوورگه‌يه‌كدا ده‌ژين كه‌ هيچ كه‌سێكى تيدا ناژى… ئه‌وان ناچارن به‌ ته‌نيايى بژين له‌ جياتى گفتوگۆ كردن له‌كه‌ڵ ئه‌وانيتر, له‌كه‌ڵ خۆيان قسه‌ بكه‌ن.....

 

 

                    شۆپنهاوه‌ر

 

                             

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 

             عه‌شقت شه‌هاده‌مه‌

كه‌ له‌ پــــــۆلا دا ئه‌نيشم سه‌رم ئه‌خه‌مه‌ سه‌ر ده‌ستم

ته‌نيا لاشه‌م له‌ پـــۆلايه‌ له‌لاى تۆيه‌ دڵ و هه‌ستم

 

به‌خوا وا بڕوا ئه‌مساڵيش سفره‌ هه‌موو وانه‌كـــانم

سوودى چى يه‌ تۆ نه‌يبينى سه‌ختى و به‌رزى نمره‌كانم

 

سه‌بوريم دێ به‌ پــــۆله‌كه‌م  شوين پێى ساڵانى تۆى لێ يه‌

شه‌هاده‌ى دكتۆرام نـــــــاوێ شه‌هاده‌ى عه‌شقى تۆم پێ یه‌

   ده‌ربازجمال

 

 

                 

 

 له‌هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌

  له‌ هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌ ئه‌منوسى داڕشتنى كوردى

  له‌ ئيمتيحان دواكه‌وتبووى هاتى به‌ لامدا  ڕابووردى

 

  بۆيه‌ له‌جياتى داڕشتن شيعرێكم نووسى بۆ جوانيت

   مامۆستا هاته‌لام ووتى ئيمتيحان ته‌واو دواكه‌ووتيت

 

  په‌ڕه‌كه‌ى لێ سه‌ندم بردى بۆناو ژوورى به‌ڕ‌ِێوه‌به‌ر

  زانى شۆخێكم خۆش ئه‌وێ عه‌شقيم كردۆته‌ تاجى سه‌ر

 

  ووتى سه‌يره‌ بۆ داڕشتن شيعرى دڵدارى نووسراوه‌

  كێ خاوه‌نى ئه‌م په‌ڕه‌يه‌ له‌وانه‌ى كوردى به‌خشراوه‌

                             ده‌رباز جمال

 

 

 

                  

 

 

 

 

                          كوژراوى ناز

 گوڵم ئه‌وه‌نده‌ ناز مه‌كه‌ منت به‌نــــــــــاز هه‌ركوشتووه‌

 بۆيه‌ له‌ناو خويندنگاشدا نــــــــاوت به‌ناز ده‌ركردووه‌

 

ڕۆژانـه‌ ته‌قـــــــــه‌ى قۆنه‌ره‌ت سه‌د دڵ ئه‌دا له‌ سێداره‌

 كه‌ بــه‌ڕێوه‌به‌ر پێ ئه‌زانێ زۆر تووهڕه‌ ئه‌بێ به‌م كـــــاره‌

 

 ئـةزانىَ خويَندكــــــــــار بتبينىَ لة عيلمدا فطور ئةبىَ

 كارتى كورِة خويَندكارةكان ذيَر نمرةكانيان سوور ئةبىَ

 

 خويَندكاران كؤ ئةكاتةوة بؤ ئةم برِيارة تـــــــــــازةية

 ثيَيان ئةلَىَ بؤ لةمةولا تةقــــةى قؤنةرةش قةدةغةية

                           دةربـــــــــاز جمـــــــــــال

 
 
 
 چونکه‌ ناڕاست بووى له‌گه‌ڵ من گه‌ر گيانت له‌ ڕێى خوا فيدابێ
 
 گه‌ر منيش له‌ تۆ خۆش ببم خوداى من له‌ تۆ خۆش نــــــــــابـێ 
 
ده‌رباز جمال 
 
 
 
 
 
 
 
 
 بڕيارم دا سه‌رهه‌ڵگرم که‌س نه‌زانێ ئه‌چم بۆ كوێ
 
 دابڕان چاره‌نووسمه‌ و بۆ كوێ برۆم هه‌ر له‌دوام دێ
 
 
ده‌رباز جمال 
 
 
 

 

 

 

 

 

چه ند دلَتةنگم ئه ى خودايه  كىَ دلَنه واييم بداتةوة؟؟!!!!!

 

 

گوێگرتن له شيعره‌كانى ده‌ربازجمال وداگرتنى

بۆناو كومبيوته ره‌كه ت تكايه كليك بكه  

يه‌كه‌م:-شيعرى ده‌ربازجمال كليك له‌سه‌ر ئه‌م لينكه‌ بكه‌

  www.kurdup.com/download.php?filename=c6aac09a0b.mp3

 

دووه‌م:-شيعرى ده‌ربازجمال كليك له‌سه‌ر ئه‌م لينكه‌ بكه‌

http://www.kurdup.com/download.php?filename=f01896772d.mp3

 

 

مردوو زيندوو نابێته‌وه

 

عه‌ شقت ڕۆح بوو له‌جه‌سته‌ما    تۆ ڕِۆيشتى ئــــــه‌ويش نـــــه‌ما

 

كه‌ئيـــــوه‌به‌جيتـــان هێشــتم    لاشه‌يه‌كى بێ گيـــــــان جيما

 

 

ئه‌ى خۆشـه‌ويستى جـــارانم    تازه‌ گه ر بشــــگه‌ڕێیته وه‌

 

بێ ســــــووده‌ خۆ قيامه‌ت نيه‌    مـــردوو زينـــــــدوو ببێتــــه وه

            

     

بۆ به‌جێت هێشتم

له‌وكاته‌وه‌ى به‌جێت هێشتووم

دانيشتووم به‌س خه‌م ئه‌ژمێرم

وه‌كو مناڵێكى ســـــــــــــــــــــاوا 

ته نها به‌گـــــــــــــــــريان ئه‌ويرم 

ده‌رباز جمال

 

 

ڕۆمانی عه‌شقى شوومی من تێزابی خه‌می پێ نۆشيم

تا دوا تروسكايی ئومێد له پێناويدا تێكۆشــــــــــــــــــــــيم

 

بۆ شۆخێكی لاشه مرۆڤ هه‌ناسه‌ى بووم هه‌ناسه‌م بوو

بۆ هه رشوێنێك هه‌نگاوم ئه‌نا پاسه‌پۆرت و پيناسه‌م بوو

 

هه‌ركاتێك كه‌ گه‌رمای ئه‌بوو عه‌ره‌ق له‌ سيمای ئه‌چۆڕا

ڕۆحم بۆ  ئــــــــه‌كرد به‌سێبه‌ر ئه‌چووم به‌گژ هه‌ورو خۆرا

 

له‌ پاش ئه‌و هه‌موو سۆزه‌ی من له‌ سۆزی بێ به‌شی كردم

دڕكی فيراق وخيانه‌ت له‌ جێ ى گـــــــــــوڵ پێشكه‌شى كردم

 

په‌پووله‌ی به‌ وه‌فا و ئه‌مه‌ك هه‌رگيز ئه‌م گوڵ و گوڵ ناكا

عاشقی ڕاست له‌ تاو ياری له‌ مـــــــــه‌رگ و مردن سڵ ناكا

 

خه‌می دووری ڕۆح كيشان بوو ئازه‌ر ده‌ربوو به‌بێ دينی

بێ هۆش ئه‌كه‌وتم وه‌ك مردوو دوزه‌خم به چاو ئه‌بينى

 

خۆشه‌ويسته‌كه‌ی ئێستای من هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵمايه

ئه‌وه‌ی خۆشمه‌وێ و خۆشی ئه‌وێم ته‌نيا خــــــــــــــــوایه 

ده‌رباز جمال

 

 

 

خه‌فه‌ت وا دڵمى گوشيوه‌ ڕۆحم له‌ لێوارى مـــــــــــه‌رگه

دڵ چي يه به‌س مشتێك گۆشته بۆم خه‌مانه‌ ناگرێ به‌رگه

خه‌مى ووڵات يان خه‌مى تاك خۆشــــــــــــــــــــه‌ويستی

عه‌شقه‌كه‌ى من بوو به‌داستان هاكا هه‌موو دنيا بيستی

 ده‌رباز جمال

    

 

ته‌مه‌نێکى به‌فيڕۆ چوو

 

ئه‌مشه‌و هه‌ردووكمان خه‌مبارين من خه‌مى تۆو تۆش خه‌مى ئه‌و

هه‌موو ته‌مه‌نت لێسه‌ندم وه‌ك گوڵێك پێشكه‌شت كرد بـــــــــــه‌و

 

من خــــــــــــــــــــــــــه‌م ڕه‌وێنێك شك نابه‌م جگه‌ له تۆ

ده‌تــــــــــــــــــــــۆش وه‌ڵامم بـــــــــــــــــــــــــــــــه‌ره‌وه‌

 

گــــــــــــــــــــــــــه‌ر ئه‌توانى تـــــــــــــه‌نيا ئه‌مشه و

لـــــه‌ دلتا جێـــــــــــــــــــــگه‌م کــــــــــــــــــــــــــــــه‌ره‌وه‌


   

جه‌سته‌یه‌ک له‌ به‌رد

 

جه‌سته‌م وه‌ك به‌ردى بێ ڕۆحه و دڵم به‌سته‌ڵۆكى خه‌مه

تا دڵــــى تۆ به‌ ده‌ست دێنم چه‌ند ماندووبم ئه‌ڵيم كـــــــــه‌مه

خـــــــــۆزگه ئێستــــــاكه ئه‌تبينى ڕووخسارى زه‌ردوو شێواوم

له تـــــــــاو نازو دڵڕه‌قى تۆ چۆن ئه‌شك ئه‌بارێنێ چـــــــــــاوم

بۆ ڕازى نــابى به عه‌شقم نه هيتله‌رم نه فيــــــــــــــــــرعه‌ون

واز له عه‌شقى تۆ ناهێنم بێته سه‌ر لاشه‌م گشت كـــــه‌ون

ئه‌ڵێى ئيسلام به‌رنامه‌ مه دڵدارى ده‌رده‌ســـــــــــــــه‌رى يه

هه‌ر كه‌سێك وه‌ك تۆ دڵڕه‌ق بێ له عه‌شقى خواش بێ به‌رى يه

 

ماڵئاوايى

 

زۆرم پێت ووت تكـــــــــا ئه‌كه‌م عه‌شقستانم جێ مه‌هێڵه‌

خـــــــــــاكى هيواو خۆزگه‌كانم به‌مـــــــــــاڵئاوايى مه‌كێڵه‌


من له‌سه‌ر بڕِيـــــارى خۆم بووم كه‌هه‌رگيز له‌ يادت ناكه‌م

عه‌شقت ئه‌كه‌م به تاجێك و تامـــــابم به دنياى نــــــاده‌م


زانيم لاى تۆ خۆشه‌ويستى ته‌نيا سامان و مــــــــــادده‌يه

ووشه‌ى سه ختى ماڵئاوايى ووشه‌يه‌كى زۆر ســــاده‌يه


به‌ ده‌ست دابڕِان و قه‌ده‌ر ئێمه‌ى عاشق ئه‌نـــــــاڵێنين

ته‌نيا تاوانى خۆمانه شۆخى بێــــــــــــــــــوه‌فا ئه‌دوێنين


ده‌رباز جمال

ئه‌م شيعره‌ له‌ گۆڤارى نيگا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌


عاشقى تۆم

ساڵانێكه‌ عاشقى تۆم نــــــــــــــازانم چۆن بيدركێنم

ته‌مى خه‌م له‌ دڵما ده‌ركه‌م شادى بۆ دڵى ته‌نگ بێنم


كه‌ى پێت بڵێم واهه‌ناسه‌م لێم ئه‌كا دوا مــــــــــــاڵئاوايى

تۆ ئه‌مبينى پێئه‌كه‌نى كوا شياوه‌ پرسه و شــــــــــــايى


گه‌ر سه‌يرى شيعره‌كانم كه‌ى وێنه‌ى تۆى تيا دروسته بێ

به‌ڵام زۆرت لێ ئه‌ترسم گاڵته‌ت به شيعر و به‌سته بێ


ئه‌م شيعره‌ له‌ گۆڤارى نيگا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌

 

 

 


پێكانى دڵ

 

ووشه‌ى پڕ خۆشه‌ويستى

تۆ ڕِێ نيشانده‌ره‌ بۆ مــــــــــه‌رگم

نيگا ئه‌فسوناويه‌كه‌ى تۆ

ئه‌تاسينێ دڵ وجـــــــــــــــه‌رگم


زوڵفت وه‌ك په‌تى سێداره

 بئــــــــــاڵێنه‌ له‌گــــــــــــــــه‌ردنم

جارێكيش بڵێى خۆشم ئه‌وێى

 سه‌دجار ئامـــــــــــــاده‌ى مردنم

 


ئه‌مشه‌و

 

ئه‌مشه‌و زۆر بێزارم له‌ ژين خه‌م له كاسه‌ى دڵم ئه‌ڕِژێ

خۆشه‌ويسترين كه‌سى من په‌پووله‌ى هيوام ئه‌كوژێ


جاچۆن نه‌گريم به داماوى بۆ به‌خت وچاره نووسى خۆم

هه‌موو خه‌ڵكى دڵيان شاده منيش ئه‌سيرى چاوى تۆم


هه‌تاكووكه‌ى نازه كانت به‌سه‌ر مندا ئه‌بارێنێ

هه‌تاكووكه‌ى وه‌ك په‌يامنێر په‌يامى مه‌رگم بۆ دێنى


 

 ئه‌م شيعره له گۆڤارى نيگا بڵاو کراوه‌ته‌وه

 

خۆشم ئه‌وێ ی

 

خۆشم ئه‌وێ ی هه‌ناسه‌كه‌م زۆر تامه‌ زرۆم بۆ عه‌شقى تۆ

هه‌موو شه‌وێك خه‌ياڵ ئه‌مبات بۆ ژوانێکت له‌سه‌رخۆ

به‌ڵام چی بکه‌م که خه‌یاڵیش وه‌سفت ناکات و ناتوانێ

دووريت له من كه‌م كاته‌وه‌ تا چاو له نیگات بڕوانێ

من بۆت ئه‌سوتێم وه‌كو مۆم تۆش هێنده ناز مه‌فرۆشه پێم

ئه‌گه‌ر عه‌شقت وه‌ك دۆزه‌خ بێت ئاماده‌م بۆ ئاميزت دێم

  

 

له ژيانا زۆرمان بينى له ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسان

 

ئه‌و كه‌سانه مورتاحترن ئه‌يان ناڵاند بۆ له‌تێک نان

  دنیای شاعیر
 

وا گشت ته‌مه‌نم به‌رێ كرد به‌خه‌فه‌ت و ده‌رده‌ ســـــــــــه‌رى

ژيان فێرى کردم مرۆڤ قه‌ت ناگــــــــــــــــــــاته‌ به‌خته‌وه‌رى

ئه‌گه‌ر ساتێك خۆشى ژيــــــــــان ڕێى  بۆ لام هه‌ڵه كردايه

ئه‌وسا ئه‌م ووت ڕاسته ئه‌ڵێن جێى ژيانه ئه‌م دونیـــــــــایه

كچى جوان گه‌ر تۆش ئه‌ته‌وێ له‌حاڵى شــــاعير حاڵى بى

ئه‌بێ حاشاكه‌ى له خۆشى ماڵى ئه‌ندێشه و تـــــــاڵى بى

ئه‌ى ناسكتر له نــــــاسكى هۆ هه‌وێنى ئه‌م شيــــــــــعرانه

تا نه‌بى به خۆشه‌ويستم قه‌ت تێناگه‌ى دنياى شاعير چه‌نێك جوانه

 

 

 

ده‌رباز جه‌مال گله‌یی له‌ یۆنان ده‌کات

 

جگه له تۆ هیچم نیه خۆم به‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌زانم

گه‌ر جه‌لادێکیش بمبینێ گریانی دێ بۆ ژيانم

له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌مه‌وه ئه‌مكوژێ خه‌می به نازيت

له ناو شاجوانانی دنيا ته‌نيا هه‌رتۆ جوان و شازيت

كه لێوانت ئه‌بزوێنى هه‌موويی شيعره ووته‌كانت

خۆزگه منیش حه‌رفێک ئه‌بووم ئه‌هاتمه سه‌ر زووبانت

ئه‌و هه‌موو نازه به‌سه‌ر من چۆن ته‌مه‌نم نابڕێته‌وه

ئه‌و نازه به‌سه‌ر شاخاکه‌ى به‌رگه ناگرێ ئه‌توێته وه

گله‌یی ئه‌كه‌م له يۆنان له گشت ووڵاتانى جيهان

جوانی وه‌ك تۆ قه‌ت نه‌بووه‌ كه‌چی ناشتكه‌ن به شاجوان

كوا ڤينۆس وه‌ك تۆ جوان بووه‌ وا كرديان به خودای جوانی

پيش ئه‌وه‌ی نازت بمكوژێ پيت بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه كوردێكى كوردستانی

 

 

بۆ به‌جێت هێشتم

 

له‌وكاته‌وه‌ى به‌جێت هێشتووم

 

دانيشتووم به‌س خه‌م ئه‌ژمێرم

 

وه‌كو مناڵێكى ســـــــــــــــــــــاوا

 

ته‌نها به‌گـــــــــــــــــريان ئه‌وێرم

 

 

 

خه‌فه‌ت

 

ئه‌گه‌ر خه‌فه‌ت سامــــانه

ئــــــه‌وا من مليـــــــۆنه‌رم

 

عاشق به تۆ بوون تاوان بێ

له تاوانــــــــا بێ ئه‌سه‌رم

 

 

پرسيار

 

تۆ له‌ جوانى زۆر جـــــوانترى

 نـــــــازانم بــــــــــــــــــــــۆ

گه‌‌رڤينــــــۆس تۆى ببينيايه

تاجه‌که‌ى خۆى ئه‌دا به‌ تۆ

  

|+| نوشته شده توسط ده‌رباز جمال در 2010/1/3  |
 
 
بالا